گۆران ساڵح كلیپی (ئیلاهی) بڵاوده‌كاته‌وه
- زياتر
- بەش: ئەدەب و هونەر
هونه‌رمه‌ند (گۆران ساڵح) پێی ڕاگه‌یاندین "كلیپی (ئیلاهی) به سپۆنسه‌ری (Moon Group) و به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای (AVA Production) له چه‌ند ڕۆژێكی داهاتوو له ته‌واوی كه‌ناڵه ئاسمانی و ناوخۆیی مالپه‌ڕه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
گۆرانی (ئیلاهی) شیعری (مه‌لا ساڵحی شێخی)یه و ئاوازی گۆران-ه‌و له‌ستۆدیۆی (نیهاد سابر) له‌لایه‌ن (لێزان قادر)ه‌وه كاری ده‌نگی بۆ كراوه.
ئه‌م كلیپه كامێرا‌و ده‌رهێنانی (سامی سه‌باح)ه‌و مۆنتاژی كاروان زامدار-ه، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر (ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د)ه، دیكۆر (لاوه عوسمان)ه، شاریۆ (ره‌وه‌ند ئه‌مجه‌د و وریا شێرزاد)ه، ڕووناكی (فورات و ته‌نه‌ر)ه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م (ئه‌ندام جه‌مال)ه، یاریده‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنان (ئالان نه‌جات)ه.
گۆران زۆر سوپاسی (مزگه‌وتی شێخی چۆلی، مه‌لا عیمادالدین، سه‌ید حوسێن سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی، موحه‌مه‌د مه‌لا عیمادالدین، ئاكۆ ته‌ها) كرد كه هاوكاری زۆریان كردوون له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ڤیدیۆكلیپه.
وتیشی: هیوادارم توانیبێتمان به‌رهه‌مێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ین.
س:كوردفه‌یم
فۆتۆ: سامی سه‌باح




